دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکى لەبارەى دابەزاندنی نرخى دۆلار رەتکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکى لەبارەى دابەزاندنی نرخى دۆلار رەتکردەوە

دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکى لەبارەى دابەزاندنی نرخى دۆلار رەتکردەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە گۆڕانکاری لەبەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا دادگا سکاڵاکەی رەتکردەووە کە دژی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆمارکرابوو و گەڕانەوەی بەهای دیناری بۆ نرخی پێشووی رەتکردەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکى لەبارەى دابەزاندنی نرخى دۆلار رەتکردەوە
0

لایک

دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە گۆڕانکاری لەبەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا دادگا سکاڵاکەی رەتکردەووە کە دژی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆمارکرابوو و گەڕانەوەی بەهای دیناری بۆ نرخی پێشووی رەتکردەوە.

دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ پێداچونەوەی کرد بۆ سکاڵای ژمارە 32ی فیدڕاڵی کە لەسەر وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق تۆماکرابوون، بەهۆی ئەوەی بەهای دیناریان بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزاندوە، دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکەی رەتکردەوە و دۆسییەکەی داخست.

8ی ئازار دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای ژمارە (32 /فیدڕاڵی/2022) تاوتوێکرد کە تایبەت بو بە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، کە پێشتر بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 120 هەزار دینار، بەڵام لەئێستادا بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 145 هەزار دیناری عێراقی، ئەو کات دادگا بڕیاریدا یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە دوابخات و لەسەر ئەم بابەتە بانگهێشتی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد، تاوەکو لەسەر ئەو بابەتە و ناوەڕۆکی سکاڵاکە رونکردنەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.

20ی شوباتی ئەمساڵ بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی چەندین ئەنجامی باش و ئەرێنی هەبووە لەوانەش کەمکردنەوەی کورتهێنانی بوودجە و دروستکردنی کێبەرکێ لەنێوان بەرهەمهێنانی پێداویستییەکانی ناوخۆ و هاوردەکردنی بەرهەمی بیانی، بۆیە هەر دەستکاریکردنێکی بەهای دینار لەم کاتەدا کاریگەی خراپی دەبێت لەسەر بازار و گەشەی ئابوری وڵات.