دادگای فیدراڵی عێراقی سكاڵای له دژی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، کاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆککۆماری عێراق ره‌تكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن عالیه نوسێفه‌وه تۆمار كرابوو.
به گوێره‌ی دوابڕیاری دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و هه‌ر كاندیدێكی دیكه‌ی پارتی ده‌توانن پۆسته‌كانی حكومه‌تی فیدرالی وه‌ربگرن.
پێشتر عالیه نوسێف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوایه‌كی له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركردبوو به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پارتی حزبێكی جوداخوازه و نابێت هیچ كاندیدێكی پۆستی حكومه‌تی فیدرالی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ داواكه‌ی له‌لایه‌ن دادگای فیدرالییه‌وه ره‌تكرایه‌وه.