سەرچاوەیەکی دادوەری عێراق رایگەیاند، “دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بڕیارێکی دەکردووە بۆ بانگهێشتکردنی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە دادگای باڵای فیدڕاڵی کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری عێراقە”.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، “دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە رۆژی 16ی 5ی 2022 بڕیاری بانگهێشتکردنی هۆشیار زێباری دەرکردووە، ئەمەش لەسەر سکاڵای چەند نوێنەرێکی یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق بەتۆمەتی ئەوەی ناوبراو بە بەردەوامی سوکایەتی بە دادگای فیدڕاڵی دەکات”.
ئەوەش لەکاتێکدایە هۆشیار زێباری چەندین جار رەخنەی توندی لە بڕیارەکانی دادگاکانی عێراق و بەدیاریکراویش دادگای باڵای فیدڕاڵی گرتووە، کۆتا جاریش تویتەکەی رۆژی دووشەممە بوو کاتێک دادگای فیدڕاڵی بە گوماناوی وەسفکرد و وتی، “دادگای فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌ک ره‌فتار ده‌كات، كه وه‌ک فەرمانڕەوا وایه و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ر هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان له‌سه‌ر وڵات، ته‌نها لای ئه‌وه”.