ئەمڕۆ 5-10-2022 دادگای دهۆك لەبارەی كوژرانی ئاخین و فارووقی باوكی كە لە زاخۆ لە لایەن كەسێكەوە كوژران، كۆبووەوە .
لە كۆبوونەوەكەدا دادگای دهۆك، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بكوژی ئەو كچ و باوكە دەركرد.
رۆژی پێنجشەممە 4ـی ئابی 2022، فارووق میرزا و (ئاخینک)ـی کچی لەلایەن كه‌سێكه‌وه به‌ناوی (ب.د.س) له گوندێكی سنووری زاخۆ داوه‌تی نانی ئێواران ده‌كرێن، لەهەمان رۆژدا ئه‌و كه‌سه فاروق میرزا و کچەکەی ده‌كوژێت، دوای پێنج رۆژ لە رووداوەکە تەرمی فاروق میرزا لە نزیک باخی خانووی بكوژه‌كه دۆزرایەوە. دوای هه‌فته‌یه‌كیش له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی فاروف میرزا، رۆژی دووشه‌ممه 12ـی ئابی 2022، ته‌رمی ئاخینكی شه‌ش ساڵان له نزیک خانووی بكوژه‌كه دۆزرایه‌وه.