دادگای باڵای فیدڕالی عێراق دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخست.
بڕیار وابو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕالی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێک ئەنجام بدات.
شایەنی باسە دانیشتنی تایبەتی دادگای باڵای فیدڕالی عێراق سەبارەت دۆسیەیە بۆ 30ی ئەم مانگە دواخرا.
داواکاری بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەر لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانی سەدرییەکان لەلایەن ھەریەک لە پەرلەمانتاران “سەڵاح عەرباوی” و “باسم شێخ” و “جەمال ئەسەدی” و “قاسم عەبادی” و “عەلی تائی” لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوو بەرزکرایەوە، بە پاساوی ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران شکستیھێناوە لە ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و وادەی دەستووریش بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تێپەڕیوە.