چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلوولی 2022، دادگای باڵای فیدراڵیی لە عێراق بڕیار لەبارەی ئەو سکاڵایەوە بدات کە پێشتر بۆ تانەدان سەبارەت بە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکراوە.
رۆژی چواری ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵیی لە عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردبوویەوە کە سکاڵایەک بۆ تانەدان لەبارەی پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە دادگای باڵای فیدراڵیی تۆمارکراوە.
راشیگەیاندبوو کە یەکەم دانیشتنی تایبەت بە سکاڵاکە لە 28ی ئەیلوولی 2022 ئەنجام دەدرێت.
بۆیە چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ، دادگای باڵای فیدراڵیی لە عێراق بڕیار لەبارەی ئەو سکاڵایەوە بدات.
لە 12ی حوەزیرانی 2022 ئەندامانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای سەرکردەی رەوتەکەیان، موقتەدا سەدر دەستلەکارکێشانەوەکەیان پێشکەش کرد و دواتر لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی-یەوە پەسەند کرا.