دادگای باڵاى فیدراڵیى 30ی ئاب له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای باڵاى فیدراڵیى 30ی ئاب له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

دادگای باڵاى فیدراڵیى 30ی ئاب له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
دادگای باڵاى فیدراڵیى 30ی ئاب له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌
0

لایک


دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق رۆژى 30ى ئابى دیاریکرد بۆ دانیشتن لەبارەى سکاڵاى یاسایی رەوتى سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى عێراق.

مالپەڕى فەرمیى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق ئەو وادەیەى راگەیاندووە کە لەسەر بنەماى سکاڵاى نەسار روبەیعى، ئەمیندارى گشتیى رەوتى سەدرە لە دژى هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق، محەممەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمان و مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیران.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە کە خولى پێنجەمى پەرلەمانى عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە و سەرۆککۆمار ناچار بکرێت کە وادەیەک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختى پەرلەمان دیاری بکات.

دیاریکردنى رۆژى دانوستانى دادگەى باڵاى فیدراڵى لەبارەى سکاڵاى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى عێراق لەپاش ئەوە بوو کە لە 10ى ئاب موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر داوای لە لایەنگران و پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى فراکسیۆنەکەى کرد سکاڵاى یاسایی پێشکێش بە دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان.

10 مانگە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆى ناکۆکیى رەوتى سەدر و هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى، حکومەتى نوێى عێراق پێکنەهێندراوە.

رەوتى سەدر داوادەکات بەبێ کۆبوونەوە پەرلەمانى هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنى پێشوەخت ئەنجامبدرێت، بەڵام چوارچێوەى هاوئاهەنگى جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە حکومەتى نوێى عێراق پێکبهێندرێت و هەڵبژاردنى پێشوەختە بخرێتە دواى ئەو قۆناخە.

بەگوێرەى کارنامەى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق، 30ى ئاب چوار سکاڵاى دیکە تاوتوێ دەکرێت کە بەهەمانشێوە داواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختیان کردووە.