دادگایی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌ تێزاب روخساری مەریه‌م روكابی شێواند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگایی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌ تێزاب روخساری مەریه‌م روكابی شێواند

دادگایی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌ تێزاب روخساری مەریه‌م روكابی شێواند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دادگایی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌ تێزاب روخساری مەریه‌م روكابی شێواند
0

لایک

‌ ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ به‌تۆمه‌تی شێواندنی روخساری كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ تێزاب، له‌دادگای تاوانه‌كانی ره‌سافه‌ی به‌غداد ئه‌و كوره‌ دادگایی ده‌كرێت كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌م تاوانه‌.

پزیشكانی بواری جوانكاری رایده‌گه‌یه‌نن مریه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه‌ بۆ دۆخی سروشتی پێویستی به‌ 10 نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ رۆژی 10 ی 6 ی 2021 له‌ شاری به‌غداد تێزاب به‌ روخساری ئه‌م كچه‌دا كراوه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كورێك داوای هاوسه‌رگیری لێده‌كات و مریه‌میش ره‌تیده‌كاتەوە.