بەگوێرەی خشتەی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ مووچەی 16 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 19-04-2022، مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە دابەش دەکرێت:
وەزارەتی داد
ئەنجومەنی دادوەری
وەزارەتی ئەوقاف
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی دەستپاکی
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی ژینگە
دەزگای مین
فەرمانگەی ناوچەکانی دەرەوە
دیوانی چاودێری دارایی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی بازگانی و پیشەسازی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دەدرێت، بڕیارە پێش جەژن پرۆسەی دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێبێت.