رێكخراوی تیرۆریستی داعش رایگەیاد، خەلیفەی رێکخراوەکە لە شەڕێکدا کوژراوە و جێگرهوهكهیشی ده‌ستنیشان كرد.
له تۆمارێكی ده‌نگیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ـی تشرینی دووەمی 2022، ئه‌بو عومه‌ر موهاجیر، وته‌بێژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا رایگه‌یاند، “ئه‌بولحه‌سه‌ن ئه‌لقوڕه‌یشی”، خەلیفەی داعش كوژراوه.
ئه‌بو عومه‌ر موهاجیر له‌تۆمارێكی ده‌نگیدا له‌كه‌ناڵی داعش له تێلیگرام بڵاویكرده‌وه، ئه‌بو حه‌سه‌ن قوڕه‌یشی له‌كاتی شه‌ڕێكدا كوژراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌شوێنه‌كه‌ی بكات، هه‌روه‌ها ئه‌بو حسێن حسێنی قوڕه‌یشی-ش وه‌ک خه‌لیفه‌ی داعش دیاریكراوه.
له تۆمارە دهنگیەکەدا، وتەبێژەکە ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه رێكخراوه‌كه‌یان به‌یعه‌تی داوه‌ته “ئه‌بو حسێن حسێنی قوڕه‌یشی” و وه‌ک خه‌لیفه‌ی نوێی داعش دیاریکراوە.