قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد و تیایدا رایگەیاند، “خۆپیشاندانه‌كه‌تان له‌دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێک نییه به‌ڵكو له پێناو عێراق و عێراقیه‌كان و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌ناوچه‌ی سه‌وز نزک مه‌بنه‌وه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌په‌یامێكدا بۆ خۆپیشانده‌ران بڵاویكرده‌وه، “ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌تان دژی كه‌سێک و گرووپێک نه‌بووه، به‌ڵكو له پێناو عێراق و هه‌موو عێراق و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و خه‌ڵكه‌كه‌یدا بووه، بۆیه با دروشم و سرووده‌كانتان ته‌نها له پێناو عێراقدا بێت و له‌گه‌ڵ هیچ شتێكی دیكه به‌ركه‌وتنتان نه‌بێت”.
خەزعەلی جەخت لە خۆپیشاندانەکان لەپێناو عێراق دەکات و دەڵێت، “با په‌یامه‌كه‌تان یه‌ک و یه‌كگرتوو بێت، به‌ڵام ئێوه ته‌نها له پێناو عێراقدا چوونه‌ته ده‌ره‌وه، ته‌نها له پێناو عێراقدا”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دژ به خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بە چەندین دروشمی جیاواز، بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتن.