دەستەی کەشناسی عێراق لەبارەی کەشی ئەم ماوەیەی عێراق رایگەیاند، “پێشبینی دەکرێت لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە”.
لەراگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییهكانی کەشوھەوای تا رۆژی پێنجشەممە 11ـی ئابی 2022ـی بڵاوکردەوە و ئاماژهی بهوه كردووه، سبەی دووشەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە کە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
هاوکات دەستەی ناوبراو راشیگەیاندووە، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور روو لە دابەزین دەکەن و باسی لەوەش کردووە رۆژی چوارشەممە 10ـی ئاب ـی 2022، خۆڵبارین لە زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەردوام دەبێت و بەشێک لە ناوچەی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما لە باشوور زیاتر بەرزدەبنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کەشوھەوای رۆژی پێنجشەممە 11ـی ئابی 2022 لە ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمایش روو لە دابەزین دەکەن.