سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئایاری 2022. خۆڵبارینێکی چڕ بەشیک لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراقی گرتووەتەوە و بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم و دەستەی کەشناسی عێراق، خۆڵبارینەکە تاوەکو رۆژی چوارسەممە بەردەوام دەبێت.
هاوکات دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە لەئەنجامی کاریگەری دروست بوونى رکێڤیەک لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژئاواى عێراق بە تایبەتى، پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی تۆز وخۆل زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە.
شایەنی باسە کەشناسی راشیگەیاندبوو، “کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لە سبەى دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان و ئاستى خۆڵ بارین لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ خێراى با زیاد دەکات لە کاتى زیاد بوونى خێراى با پێشبینى دەکرێت ئاستى خۆڵ بارین گۆڕانکارى بەسەر بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر واتە هەندێ ناوچە تۆزوخۆڵى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەیەکى دیكە”.
دەقی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گستی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەو شێوەیەیە:
لەئەنجامی کاریگەری دروست بوونى رکێڤیەک لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژئاواى عێراق بە تایبەتى ,پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی تۆز وخۆل زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە.
کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لە سبەى دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان و ئاستى خۆڵ بارین لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ خێراى با زیاد دەکات لە کاتى زیاد بوونى خێراى با پێشبینى دەکرێت ئاستى خۆڵ بارین گۆڕانکارى بەسەر بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر واتە هەندێ ناوچە تۆزوخۆڵى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەیەکى دیكە.
سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاستى خۆڵ بارینى کەمتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەکانى تر ، هەروەها رۆژى سێ شەممە کاریگەرى خۆڵ بارین بە ئاستى کەمتر لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت رۆژى چوارشەممە کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاى دێت .
كاريگه‌رى ئه‌و شه‌پۆله خۆڵ بارينهى كه ئێستا ڕووی له ناوچه جياجياكانى عێراق كردوه كه بوه‌ته هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى مه‌وداي بينين پێشبينى ده‌كرێ سبه‌ى له كاته‌كانى به‌يانى درێژبێته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش كاريگهريهكهيشى له ناوچه‌كانى هه‌رێم به ئاستى جياواز ده‌بێت (له ناوچه‌يه‌ك بۆ ناوچه‌يه‌كى تر ده‌گۆڕێت) پێشبينى ده‌كرێ مه‌وداي بينين كه‌مبێته‌وه بۆ كه‌متر له 2 كم هاوكات خێرايي با زياد ده‌كات بۆ سه‌روى 30كم/ك.
كاريگه‌رى ئه‌م شه‌پۆله خۆڵ بارينه له سه‌ر ناوچه‌كانى كه‌ركوك و گه‌رميان چڕتر ده‌بێت به به‌راورد له گه‌ڵ ناوچه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێم وه پێشبينيش ده‌كرێ مه‌ودای بينين دابه‌زێت بۆ كه‌متر له 200 مه‌تر.
كاريگه‌رى خۆڵ بارينه‌كه له دوای نيوه‌ڕۆ وه كه‌مێك لاواز ده‌بێت به‌ڵام له كاته‌كانى دره‌نگانى شه‌ودا ديسان چڕ ده‌بێته‌وه تا پێش نيوه‌ڕۆى ڕۆژى سێ شه‌ممه پاشان دادەبەزێت.
ئاسمانى هه‌رێم په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه‌كانى دهۆك هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ نيمچه هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك نمه باران.
راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن
زانیاری ئامادەکراو لە لایەن پسپۆرانی :
ب.گ. کەشناسی وبوومەلەرزەزانی
ب. پێشبینی
٢٢/٥/٢٠٢٢
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت