خۆکوژێک لە کەرکوک پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە کوژرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • خۆکوژێک لە کەرکوک پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە کوژرا

خۆکوژێک لە کەرکوک پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە کوژرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
خۆکوژێک لە کەرکوک پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە کوژرا
0

لایک

شەوی رابردوو، تیرۆریستێک کە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، پێش ئەوەی خۆی لە گوندێکی سنووری پارێزگای کەرکوک بتەقێنێتەوە ،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.

پۆلیسی کەرکوک لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بەپشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری، شەوی رابردوو ھێزەکانی فەوجی یەکی لیوای 11ی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی، لە گوندی شەریفیە توانیان تیرۆرستێکی داعش بکوژن کە بەنیازبووە لەنێو گوندەکە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدات”.

دوای کوشتنی تیرۆریستەکە، دەست بەسەر پشتێنەی بۆمبڕێژکراو، بۆمبی چێندراو و دوو بۆمبی دەستیدا گیرا و لەلایەن مەفرەزەکانی ئەندازیاریی لەچاڵاکی خران.