خۆپیشاندانەکانی بەغداد گرژیان تێکەوت

خۆپیشاندانەکانی بەغداد گرژیان تێکەوت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
خۆپیشاندانەکانی بەغداد گرژیان تێکەوت
0

لایک

خۆپێشاندان لە رێگەکانی بەرەو ناوچەی سەوزی بەغداد، گرژیان تێکەوت و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.

زۆربەی ئەو شەقامانەی بەرەو ناوچەی سەوز و گۆڕەپانی تەحریری بەغداد دەڕۆن داخراون و هێزێکی زۆری ئەمنیش لەو ناوچانە بڵاوەپێکراون.

خۆپێشاندەران داوای حکومەتێکی سەربەخۆ بەبێ دەستوەردانی دەرەکی و بەدوور لە گەندەڵیان دەوێت کە بتوانێ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵک دابین بکات.

لەمبارەیەوە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چەکدارەکان لە بەیاننامەکدا، داوای له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن، پۆ پاراستنی ئاسایش و داموده‌زگا گشتی و تایبه‌ته‌كانی وڵات.