خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی بەسرە بەهۆی نەبوونی کارەبا دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی بەسرە بەهۆی نەبوونی کارەبا دەستیپێکرد

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی بەسرە بەهۆی نەبوونی کارەبا دەستیپێکرد

به‌شێک له‌ خۆپیشانده‌رانیش رێگای سه‌ره‌كی چوون و هاتن بۆ به‌نده‌ری ئوم قه‌سڕیان گرتووه‌ و رێگه‌ ناده‌ن هیچ بارهه‌ڵگرێكی بازرگانی به‌وێدا تێپه‌ڕێ

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی بەسرە بەهۆی نەبوونی کارەبا دەستیپێکرد
0

لایک

هاووڵاتییانی پارێزگای به‌سرە به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و پچڕانی به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌ پارێزگاكه‌یان، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و زۆرێک له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكه‌یان داخست.

هاووڵاتییان داوای باشتركردنی دۆخی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان كرد به‌تایبه‌تیش له‌م وه‌رزه‌ی به‌تینی گه‌رمایه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ندێ شوێنی پارێزگاكه‌ بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی به‌رزبووەته‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران به‌شێک له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكه‌یان داخست و تایه‌یان سووتاند و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا حكومه‌ت به‌ڵێنیان پێ نه‌دات شه‌قامه‌كان چۆڵ ناكه‌ن.

به‌شێک له‌ خۆپیشانده‌رانیش رێگای سه‌ره‌كی چوون و هاتن بۆ به‌نده‌ری ئوم قه‌سڕیان گرتووه‌ و رێگه‌ ناده‌ن هیچ بارهه‌ڵگرێكی بازرگانی به‌وێدا تێپه‌ڕێ.