خۆپیشاندانی سبەی وەزیری بەرگری عێراقی هێنا سەر هێڵ
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • خۆپیشاندانی سبەی وەزیری بەرگری عێراقی هێنا سەر هێڵ

خۆپیشاندانی سبەی وەزیری بەرگری عێراقی هێنا سەر هێڵ

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
خۆپیشاندانی سبەی وەزیری بەرگری عێراقی هێنا سەر هێڵ
0

لایک

دوای تێكچوونی بارودۆخی سیاسی عێراق و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و مانگرتن له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، وه‌زیری به‌رگری عێراق داوای له‌ سوپا كرد،‌ خۆیان له‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان به‌دووربگرن.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی جومعه‌ عیناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان، جێگرانی سه‌رۆک ئه‌ركان و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی، داوایكرد خۆیان له‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان به‌دووربگرن، چونكه‌ عێراق به‌ دۆخێكی چه‌قبه‌ستووی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، “ئه‌ركی پیرۆزی ئێمه‌، به‌رگریكردنه‌ له‌ گه‌ل و‌ نیشتمان، پێویسته سوپا‌ له‌ سنووری دیاریكراوی خۆیدا خزمه‌ت بكات، ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستان له‌ئه‌ركدایه‌، پێویسته‌ رووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانن، ده‌بێت پارێزگاریان لێبكات.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، “پێویسته‌ به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ كاربكه‌ن، چونكه‌ دووژمن به‌دوای هه‌لومه‌رجدا ده‌گه‌ڕێت”.

دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ “به‌دوای ئاشووبدا نه‌چن، به‌ زیره‌كی و بێلایه‌نی هه‌نگاو بنێن، هه‌مووتان رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیاره‌ سبه‌ی له‌سه‌ر داوای لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندان له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت. وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رێگرتن له‌ خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌كه‌، حكومه‌ت ده‌ستیكردووه‌ به‌ درووستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز.

هاوكات، له‌سه‌ر داوای “وه‌زیری سه‌در” بڕیاره‌ سبه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در  كاتژمێر (05:00)ـی ئێواره‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندان بكه‌ن.