خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 راگەیەندرا

خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 راگەیەندرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 راگەیەندرا
0

لایک

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەکانییەوە راگەیاند کە لە 27-6-2022 دەستپێدەکات و تا 25-7-2022 بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ بەشەکانی (زانستی، وێژەیی، پەروەردەی ئیسلامی، پیشەسازی، بازرگانی، مامانی، نەخۆشیاری، گەشتوگوزار، بەیتالی، بەرهەمهێنانی ئاژەڵی، بەرهەمهێنانی روەکی) بڵاوکردەوە، کە بڕیارە 27-6-2022 دەستپێبکات.
بۆ ئەمساڵی خوێندن، بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلی سەرمایەی لە مانگی کانونی دوەم/1 دا هەرێمی گرتەوە، و چەند رۆژێک پشوو راگەیەندرا، دواتربەهۆی پشوەکانی نەورۆز و هاتنی جەژنی رەمەزان ساڵنامەی خوێندن چەند جارێک هەموارکرایەوە و بەو هۆیەوە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 بەراورد بە ساڵانی رابردوو دواخران.
ئەمە لە کاتێکدایە 18ی ئەم مانگە، تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی قۆناغی پۆلە ناکۆتاکان لەسەرانسەری هەرێم کۆتایی هات و جیاواز لە ساڵانی رابردووش بڕیارە ئەمساڵ لە کاتێکی زودا تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەستپێبکات کە لە 7-6-2022 دەستپێدەکات، بۆ خوێندکارانی قۆناغی نۆی بنەڕەتیش لە 11-6-2022دەستپێدەکات.