لەیەکەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری خولی پێنجەمینی پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی رەشنووسی پرۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دەنگدانی بۆکرا و دووبارە باسی خزمەتی سەربازی بووەتە سەردێری کوالیسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەوبارەیەوە سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری له ئهنجوومهنی نوێنهران دەڵێت، ”ئەو کەسانەی بڕوانامەیان ھەیە کاتی سەربازییەکەیان گۆڕانکاری بەسەر دا دێت ئەوکەسانە دەرچووی کۆلێژن ساڵێک سەربازی دەکەن ئەوانەی بڕوانامەی ماستهریشیان ھەیە شەش مانگ و، ئەوانەی خاوەنی بڕوانامەی دکتۆراشن ئهوا دهبهخشرێن و سەربازی ناکەن”.
پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە ھەموو ھاوڵاتییەکی عێراقی لە رەگەزی نێر دەگرێتەوە ، لە پاش تەواوکردنی خوێندنیش گەنجان ھەر دەبێت بەشداری خزمەتی سەربازی بکەن بەڵام بەپێی بڕوانامە ماوەی خزمەتەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
لەلایەکی دیکەوە سەگڤان سندی دەشڵێت، “‘لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئێستا کار لە سەر ھەموارکردنی رەشنووسی پڕۆژە یاسایی خزمەتی سەربازی دەکەن و دەیانەوێت ھەر گەنجێکی بەشداربوو مووچەیهكی باشی پێبدرێت لە ماوەی ئەو ساڵەدا، ھاوکات لە سەرجەم شارەکانی عێراق سەربازگەی نوێ و شوێنی راھێنان و کەرستە سەربازیەکان دابین بکرێت”.
جێگری سەرۆکی لێژنەکە باسی لەوەشکرد، کە ئەو کەسانەی بڕوانامەیان ھەیە کاتی سەربازییەکەیان گۆڕانکاری بەسەر دا دێت ئەوکەسانە دەرچووی زانکۆن ساڵێک سەربازی دەکەن ئەوانەی بڕوانامەی ماستهریشیان ھەیە شەش مانگ و،ئەوانەی خاوەنی بڕوانامەی دکتۆراشن ئهوا دهبهخشرێن و سەربازی ناکەن.
سەگڤان سندی وتیشی، “ئەم پڕۆژەیە چەند سوودێکی زۆر گەورەی ھەیە ئەویش ئەوەیە ئینتیمای نیشتمانی زیاد دەبێت، سەربازی بەشێوەیەکی یەکسان دەبێت ھەر کەس بەگوێرە خۆی خزمهتی سەربازی دەبێت، ئەو جیاوازییە گەورەیەی ئێستا نامێنی جگە لەوە بەشێوەیەکی زۆر باش گەنجان لە کاری خراپە و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان دوور دەخاتەوە و، گەنجانی ئێمە تاقەتی ئیشوکاریان نەماوە ئەم سەبازییە دووبارە ووزە بە گەنجەکانمان دەبەخشێتەوە و، لە بێھیوایی رزگاریان دەکات”.
وتیشی، “یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ، دادپەرەوەری لە بەشداری پێکھاتەکان لە ناو سوپا دروست دەکات و چیدیكه سوپا بۆ پێکھاتە و نەتەوەیەکی دیاریکراو قۆرخ ناکرێت”.