وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایدەگەیەنێت، رۆژانی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی ١٢ـی ئامادەیی کاژێرێک و ١٥ خوولەک ئینتەرنێت رادەگیرێت بۆ رێگریکردن لە گزیکردن.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان-عێراق، ئەو کارە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەیە، کە بە نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتەکەیان کراوە و داوا کراوە، لە رۆژانی تاقیکردنەوەکان ئینتەرنێت رابگیرێت لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگریکردن لە دیاردەی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم.
تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی ١٢ـی ئامادەیی لە ئەمڕۆ شەممە دەستیپێكرد، بە شێوەی رۆژ نا رۆژێک و تاوەکو ٨ـی ئابی ٢٠٢٥، بەردەوام دەبێت.
بەپێی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، تەنها لە رۆژانی تاقیکردنەوەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی (MMS) رادەگیرێت، ماوەی راگرتنی ئینتەرنێتیش کاژێرێک و ١٥ خوولەک دەبێت، لە کاژێر ٦:٣٠ تاوەکو ٧:٤٥ـی بەیانی.