محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا تاوتوێی دۆخی خزمەتگوزاری پارێزگاکەیان کرد.
لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ئاماژە بەوە دراوە، محەمەد حەلبوسی پێشوازیی لە نەجم جبوری كردووه.
باس لەوەش کراوە کە لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی خزمەتگوزاریی لە پارێزگاکە و دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی ھاووڵاتییانی شارە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش کراون.