حەلبوسی: دەبێت ناوهێنانی دەوڵەتی ئیسرائیل بگۆڕێت بۆ داگیرکار
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حەلبوسی: دەبێت ناوهێنانی دەوڵەتی ئیسرائیل بگۆڕێت بۆ داگیرکار

حەلبوسی: دەبێت ناوهێنانی دەوڵەتی ئیسرائیل بگۆڕێت بۆ داگیرکار

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناڕەزایەتیی دەربڕی لەسەر ناوهێنانی "دەوڵەتی ئیسرائیل" لە راگەیەندراوی كۆتایی کۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانانی عەرەبی.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
حەلبوسی: دەبێت ناوهێنانی دەوڵەتی ئیسرائیل بگۆڕێت بۆ داگیرکار
0

لایک

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناڕەزایەتیی دەربڕی لەسەر ناوهێنانی “دەوڵەتی ئیسرائیل” لە راگەیەندراوی كۆتایی کۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانانی عەرەبی.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆنگرەی بەپەلەی یەكێتی پەرلەمانانی عەرەبی سەبارەت بە دۆخی قودسی داگیركراو كە لە قاهیرە پایتەختی میسر بەڕێوەچوو،  بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، محەمەد حەلبوسی ناڕەزایەتی لەسەر بڕگەیەکی راگەیەندراوی كۆتایی کۆنگرەکە دەبڕیووە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، حەلبوسی ناڕەزایەتیی دەردەبڕێت لەسەر ناوهێنانی “دەوڵەتی ئیسرائیل” لە راگەیەندراوی كۆتایی کۆنگرەکەدا.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوە كردووەتەوە پێویستە ناوهێنانی “دەوڵەتی ئیسرائیل” بگۆڕێت “بە قەوارەی ئیسرائیلی داگیركار”.

محەمەد حەلبوسی راشیگەیاندووە، “ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەروبەندی دەركردنی یاسایەكە كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی قەدەغە دەكات”.