ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای ئەنباری راگەیاند.
نووسینگەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا باس لەوە دەکات، ئۆپەراسیۆنی ٣ رۆژەی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کۆتایی هاتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە رۆژئاوای ئەنبار تەواوی شانە نووستووەکانی داعش لەناوبراون.
حەشدی شەعبی دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش بەردەوام دەبن.