حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لەمیانی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی عێراقی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، سەرەڕای رێگریکردنی رژێمە جیاجیاکان بۆ دامەزراندنی پارتێکی سیاسی تورکمان، بەڵام توانیمان لە 1995 بەرەی تورکمانی عێراقی دامەزرێنین.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا رایگەیاند، “بەرەی تورکمانی عێراقی بەرلە 27 ساڵ دامەزرا. سەرەڕای ئەوەی رژێمە جیاجیاکان نەیاندەویست تورکمان ببێتە خاوەنی پارتێکی سیاسی”.
توران ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرەی تورکمانی عێراقی هەوڵی دەستەبەرکردنی مافەکانی تورکمانی بە گشتی داوە و ئەگەر بەرەی تورکمانی گەیشتبێتە ئەو رۆژانە بە سایەی هێزی میللەتەکەمان بووە”.
وتیشی، “گەورەترین پارێزەری ئەو دۆزە دووبارە بەرەی تەروکمانی دەبێت. پرۆژەی زۆر، رەوان و کراوەیە؛ پارتێکە بۆ خزمەتکردنی گەلی تورکمان دامەزراوە. لە مەندەلی تاکو تەلەعفەر هەموو کاتێک شانبەشانی تورکمان دەبێت”.