حەبیب لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ لەو لێدوانانەی کەناڵی “matchtv”ی وەرزشی ڕووسیای یوئێن وتی “ئێمە بەردەوام نامە بۆ یەکتری دەنێرین و پەیوەندیەكی باشمان هەیە، کاتێک کە یەکمان ناسی گفتوگۆمان كرد لەبارەی چۆنیەتی بەهێزكردنی خودی”.
حەبیب راشیگەیاند “ڕۆناڵدۆ پێی گوتم حەز دەکات (کریستیانۆ جونیور)ی ببێتە یاریزانێكی ژمارە یەك لە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ترسی هەیە ئەوە ڕوونەدات، چونكە ئەمە بەستراوەتەوە بە نەبونی پاڵنەری خودی کوڕەكەیەوە”.
ئەو یاریزانە وتیشی “کاتێک ئەستێرەی پورتوگالی تەمەنی 10 ساڵ بوو، خەونی بە بەدەستهێنانی پێڵاوی سادەوە دەبینی بۆ یاری تۆپی پێ، بەپێچەوانەی کوڕییەوە کە لەئێستادا ژیانێکی خۆش و شاهانە دەژی. جۆنیۆری کوڕی هەمو شتێکی هەیە، بەو هۆیە لەوانەیە پاڵنەری کەم بێت کاتێک برسیت شتێکت هەیە بۆ شەڕ کردن، بەڵام کاتێک هەمو شتێکت هەیە، زەحمەتە پاڵنەرێكی بەهێزت هەبێت “.
لەسەر باشترینەکانی نێوان ڕۆناڵدۆ و میسی و ئیبراهیمۆڤیچ ، حەبیب وتی ” پێموایە کریستیانۆ یەکەم، زلاتان بە شێوەی خۆی هەروەها خاوەنی یارییەکی زۆر باشە، بەڵام پێم وایە میسی لە پلەی دووەم بێت بێ گومان. هەروەها پەیوەندی بەردەوامم هەیە لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچدا”.
حەبیبی تەمەن 33 ساڵ پاش شکسپێهێنانی جەستن گەیتجی ئەمریکی لە 24ی ئۆکتۆبەردا لەئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات لەیو پی سی 254دا، 29یەمین سەرکەوتنی لەپیشە پیشەییەکەیدا بەدەستهێنا بەبێ ئەوەی شکستی هەبێت و دواتر وازی لە یاریكردن هێنا.