حکومەت بڕیارێک بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەردەکات کە ئۆتۆمبێلی حکومیان لایە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەت بڕیارێک بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەردەکات کە ئۆتۆمبێلی حکومیان لایە

حکومەت بڕیارێک بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەردەکات کە ئۆتۆمبێلی حکومیان لایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
حکومەت بڕیارێک بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەردەکات کە ئۆتۆمبێلی حکومیان لایە
0

لایک

لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە لەسەر ئەوەی ئەو كارمەندانەی حكومەت، كە ئۆتۆمبێلی حكومییان لایە، خۆیان سزای تیژڕەوی و سزاكانی دیكەی سەرپێچیی هاتووچۆ بدەن.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاردراوە، كە ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی حكومییان لایە، دەبێت خۆیان سزای تیژڕەوی و لێدان لە كامێرای هاتووچۆ و سەرپێچییەكان بدەن، نەک فەرمانگەكانیان.

بەپێی نووسراوەكە، كە بۆ ئەنجومەنی وەزیران نێردراوە و تیایدا هاتووە، لەپێناو پابەندبوون بە رێنوێنییەكانی هاتووچۆ و بۆ ئەوەی ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمێلەكانی میری بەكار دێنن، پابەندی رێنوێنییەكان بكەن، نابێت نووسراوی لێخۆشبوون لە سزاكانی تیژڕەوی و سزاكانی سەرپێچیی هاتووچۆ بەرز بكرێتەوە، بەڵكو شۆفێرەكان پێویستە پابەند بكرێن، كە هەركەس سەرپێچی بكات خۆی سزاكە بدات، نەک دامەزراوەكانی میری.

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر داواكارییەكەی وەزارەتی ناوخۆ، رەزامەندیی داوە و بە نووسراوێک، كە بۆ وەزارەتەكان و پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێم و گشت فەرمانگەكان نێردراوە، جەخت لەسەر ناوەڕۆكی نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ كراوەتەوە.

سزای لێدان لە كامێرای هاتووچۆ 60 هەزار دینارە و بەپێی خێرایی ئۆتۆمبێلیش بڕی سزاكە زیاد دەكات، تاكو سەرووی 200 هەزار دینار، چەند سەرپێچییەكی دیكەی هاتووچۆش هەن، سزای تایبەتیان هەیە، وەكو لێدان لە گڵۆپی سوور و راگرتن و پێچكردنەوە لە شوێنی قەدەغە.