حکومەت بری 20 ملیار دینار بۆ سیکتەری پەروەردە تەرخان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەت بری 20 ملیار دینار بۆ سیکتەری پەروەردە تەرخان دەکات

حکومەت بری 20 ملیار دینار بۆ سیکتەری پەروەردە تەرخان دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
حکومەت بری 20 ملیار دینار بۆ سیکتەری پەروەردە تەرخان دەکات
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بری 20 ملیار دیناری بۆ سێکتەری پەروەردە تەرخان کردووە.

لەراگەیەندراوێکدا سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت، “جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزدار مەسرور بارزانی، رەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی بیست ملیار دینار (20000000000) بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی 2022-2023 لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان”.