حکومەتی هەرێم ژمارەیەک هەڵی کاری راگەیاند

حکومەتی هەرێم ژمارەیەک هەڵی کاری راگەیاند

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی دۆسیەی کەسی فەرمانبەران لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دانانی شەش کەس دا بۆ ئەنجومەنی گشتی ڕاژە".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
حکومەتی هەرێم ژمارەیەک هەڵی کاری راگەیاند
0

لایک

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوە داوە کە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی دۆسیەی کەسی فەرمانبەران لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دانانی شەش کەس دا بۆ ئەنجومەنی گشتی راژە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری داتا ئینتری بە مووچەی مانگانەی 750 هەزار دینار بۆ هەریەکێک لەو کەسانە. کاری ئەو شەش کەسە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت، واتە لە 1ـی 9ـی 2022 تاوەکو31ـی 12ـی 2022، و دوا ڕێکەوت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان 23ـی ئابی 2022 دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت”.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری دەشڵێت، “مەرجەکانی کەسی پێشکەشکار، لایەنی کەم بڕوانامەی دیبلۆمی کۆمپیوتەری هەبێت.
توانای تایپ کردنی خێرای هەبێت بە کیبۆردی کوردی (یونیکورد). توانای کارکردنی هەبێت بە تەنیا و بە گروپ. 
وردبین بێت لە کارەکەی. باشترە نیشتەجێی شاری هەولێر بێت”.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf1qLmyQB7p6X7JNJcWrwpFuTYBzof0eapDmEwqqzw9mrKOOQ/viewform