حکومەتی هەرێم پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لافاو جێبەجێدەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێم پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لافاو جێبەجێدەکات

حکومەتی هەرێم پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لافاو جێبەجێدەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
حکومەتی هەرێم پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لافاو جێبەجێدەکات
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەی چارەسەركردنی كێشەی لافاو لە دەوروبەری شەقامی 150 مەتری خێرا لە هەولێر(ئەربیل) 27%ـی جێبەجێ كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، “پڕۆژەی چارەسەركردنی كێشەی لافاو لە دەوروبەری شەقامی 150 مەتری خێرای هەولێر، یەک لە پڕۆژە گرنگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو لە شاری هەولێر كە بە گوژمەی 8 ملیار و 806 ملیۆن و 864 هەزار و 503 دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێی دەكات بە سەرپەرشتی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و رێگەوبانی هەولێر كە تاکو ئێستا 27%ـی جێبەجێ كراوە”.

ئەوەش هاتووە، “پڕۆژەكە چەند بڕگەیەكی جیاواز لە خۆ دەگرێت، لەوانەش دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی و ئاوبەری سندووقی و لوولەیی بە قەبارەی جیاواز”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە چاككردن و رێكخستنەوەی تەنیشتە رێگەكان و كردنەوەی رێڕەوە ئاویەكان و دروستكردنی جۆگەی كۆنكرێتی بە درێژایی رێگەی سەرەكی هەولێر – پیرمام كراوە”.