حکومەتی هەرێم ماوەی لێخۆشبونی گومرگی لەسەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان درێژکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێم ماوەی لێخۆشبونی گومرگی لەسەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان درێژکردەوە

حکومەتی هەرێم ماوەی لێخۆشبونی گومرگی لەسەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان درێژکردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
حکومەتی هەرێم ماوەی لێخۆشبونی گومرگی لەسەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان درێژکردەوە
0

لایک

حکومەتی هەرێمی بڕیاریدا ماوەی لێخۆشبونی گومرگی لەسەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان تاوەکو 30ـی (ئەیلول/9)ـی ئەمساڵ درێژبکرێتەوە، تاوەکو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراکییەکان و گرانبوونیان لەسەر هاووڵاتییان دروست نەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری ژمار 159ـی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ماوەی کارکردن بە سەرجەم بڕگەکانی بڕیاری ژمارە 140ـی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ئاسانکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تاوەکو 30ـی ئەیلولی 2022 درێژ کردەوە تاوەکو بارگرانی نەبونی بەرهەمە خۆراکییەکان و گرانبونیان لەسەر هاوڵاتییان دروست نەبێت.

ئەوەش هاتوە، لە خاڵی دوەمی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دا هاتوە،  تیمەکانی چاودێری بازاڕ و لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان راسپێردراون بۆ بەردەوامبون لە چاودێریکردنی بازاڕ و رێگرتن لە خراپ سودوەرگرتن لەو ئاسانکارییانە و بەرگرتن لە بەرزکردنەوەی نرخەکان و رەوانەکردنی سەرپێچیکاران بۆ لێپرسینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم دەڵێت، بەپێی بڕیارەکەش گومرگ لەسەر هەریەک لە ئارد، برنج، زەیتی گولەبەرۆژە، زەیتی گەنمەشامی، رۆنی روەکی بەستو، رۆنی ئاژەڵی بەستو، چای رەش، شەکر، پاقلەمەنی وشک وەک (نیسک، نۆک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا و ماش) و شیری منداڵان بە هەمو جۆرەکانییەوە هەڵدەگیرێت، هەروەها وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردەکاری بەرهەمە خۆراکییەکان دوادەخرێت.