حکومەتی هەرێم: مانگە 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی بەنزین خەرج دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێم: مانگە 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی بەنزین خەرج دەکەین

حکومەتی هەرێم: مانگە 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی بەنزین خەرج دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
حکومەتی هەرێم: مانگە 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی بەنزین خەرج دەکەین
0

لایک

فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ وەکو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە ئێستادا مانگە 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی بەنزین خەرج دەکات.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى روونیکردۆتەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جگە لە کەمکردنەوەی رسوماتی هاوردە کردنی بەنزین و هاندانی بازرگانان بۆ هاوردە کردنی بەنزینی زیاتر، لە ئێستادا بە دوو شێوازی راستەوخۆ بەنزین بۆ هاووڵاتیان بە نرخی پاڵپشتی کراو دابین دەکرێت بەم شێوەیە:

یەکەم، بەنزینى 690 دینارى، لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان، رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن  لیتر بەنزینی 690 دیناری لە پاڵاوگەی کار بەرهەم دەهێنرێت کە ئەوەش لەو بڕە نەوتەیە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابینی دەکات کە 25 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا و نرخی ئەم بەنزینە لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان 1050 دینارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیداتە چەند کۆمپانیایەک بە نرخی 620 دینار بۆ هەر لیترێک و ئەو کۆمپانیایانەش  دەیدەنە بەنزیخانەکان بە نرخی 670 دینار و  بەنزینخانەکانیش بە نرخی 690 دینار دەیدەنە هاووڵاتییان.

ئاشکراشى کردووە، پاڵپشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ هەر لیترێک بەنزینى 690 دینارى 330 دینارە و مانگانە دەکاتە نزیکەی نۆ ملیۆن دۆلار.

دووەم، بەنزینى 800 دینار، رۆژانە دوو ملیۆن لیتر لەو جۆرەی بەنزین لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە بەرهەم دەهێنرێت و هەر لیترێکیش لەو بەنزینە 750 دیناری بۆ کۆمپانیای ناوبراو تێدەچێت و بە نرخی 800 دینار دەدرێتە هاووڵاتییان. پاڵپشتی وەزارەتی سامانەسروشتییەکانیش بۆ هەر لیترێک لەم بەنزینە 530 دینارە و مانگانەش دەبێتە 22 ملیۆن دۆلار.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى ئەوەشى خستۆتەڕو، بەپێی داتاکانی مانگی پێنج و شەشى ئەمساڵ، لە رۆژێکدا نزیکەی 3 ملیۆن لیتر بەنزین دابین دەکرێت، بەمەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مانگانە بە بڕی 31 ملیۆن دۆلار پاڵپشتی لە نرخی بەنزین دەکات بەمشێوەیەی خوارەوە:

بەنزینی 690 دیناری : مانگانە 9 ملیۆن دۆلار

بەنزینی 800 دیناری: مانگانە 22 ملیۆن دۆلار

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٢ی تەمووزی ٢٠٢٢