حکومەتی هەرێم: لە ماوەی 20 ساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێم: لە ماوەی 20 ساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە

حکومەتی هەرێم: لە ماوەی 20 ساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
حکومەتی هەرێم: لە ماوەی 20 ساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە
0

لایک

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌ ماوه‌ی 20 ساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاتووه‌: بە داتا؛ لە ماوەی 20 ساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە، کابینەی نۆیەم دەستی بە هەنگاونان کردووە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەمئاوی.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، سەرچاوەکانی ئاو لە هەولێر دوو جۆره‌، ئاوی سەر زەوی 35%  و ئاوی ژێر زەوی 65% ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاستی قوڵیی بیرەکانی ئاو تادێت زیاد دەبێت، ئاستی قوڵیی بیرلێدان بەپێی ساڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌:

ساڵی 1996: قووڵی بیرلێدان 120 مەتر بووه‌

ساڵی 2003: قووڵی بیرلێدان 200 مەتر بووه‌

ساڵی 2010: قووڵی بیرلێدان 300 مەتر بووه‌

ساڵی 2021: قووڵی بیرلێدان 500 مەتر بووه‌

ساڵی 2022: قووڵی بیرلێدان 700 مەتر بووه‌

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری روونیكرده‌وه‌، لە 2022 نزیکەی 300 بیری ئاو وشکیان کردووە، کابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانیش بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان 138 بیر لێ دەدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئیفراز چوار کاردەکات.