حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە روونکردنەوە دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە روونکردنەوە دەدات

حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە روونکردنەوە دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە روونکردنەوە دەدات
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سایتی فەرمی حکومەتی هەرێم ئەنجام سازکردووە و روونکردنەوەی لەوبارەیەوە داوە.

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “خەڵکی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە، وەکچۆن پێشتر نزیکەی زیاتر لە چواردە مانگ، حکومەتی عێراق تەنیا دوو جار 200 ملیار دیناری ناردووە، ئێمە بەردەوام مووچەمان دابەشکردووە، ئەوەی لە توانای حکومەت دابێت لە رووی داراییەوە تەرخانی دەکات بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

وتیشی: “حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەپێی ئەو توانا داراییەی هەیە و بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی مووچە”.

جووتیار عادل، لە لێدوانێکیدا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەڵێت، “بەداخەوە ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی پشت بە هیچ بنەمایەکی دەستووری نابەستێت، نەک تەنیا دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، بەڵکو دژی بەرژەوەندییەکانی هەموو خەڵکی عێراقە، وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەو بڕیارەمان رەتکردووەتەوە”.