فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە ماڵپەری فەرمی ئاماژەی بە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە و دەڵێت، “سه‌باره‌ت پرۆسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و گاز ، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ڕێكه‌وتی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باسی له یاسای نه‌وت و غاز و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كردووه به گوێره‌ی یاسا و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه كه دادگای ئیتیحادی ناده‌ستوورییه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه.
هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە، “له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، كرداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقی ساڵی 2005 گونجاوه و حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز ژماره 22 ی ساڵی 2007 كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق نییه ، پڕۆسه‌كانی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه حه‌سرییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه وه‌ك له مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه ، بۆیه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز به‌ركار ده‌مێننه‌وه”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەشڵێت، “به گوێره‌ی مادده‌ی 112 ی ده‌ستووری عێراق حكومه‌تی فیدراڵی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له كێڵگه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات و دابه‌شكردنی داهاته‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر دانیشتووان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی پشكێك بۆ ئه‌و هه‌رێمه زیانلێكه‌وتووانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوو بێبه‌ش كراون”.
لەلایەکی دیکەشەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لەزاری حکومەتەوە باسی لەوە کردووە کە یاسای نەوت و گاز لەگەڵ دەقی دەستووری عێراق دەگونجێت و ئەوەش هاتووە، “مادده‌ی 112 ته‌نها كێڵگه‌كانی ئێستا ده‌گرێته‌وه ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه دێت كه به‌رهه‌مهێنانی بازرگانییان هه‌بووه پێش ڕیفراندۆمی ده‌ستووری عێراقی له ئابی 2005 ، واتا له دوای ئه‌م رێكه‌وته‌وه پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز ده‌كه‌ونه ژێر تایبه‌تمه‌ندییه حه‌سرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مشێوه‌یه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره 22 ی ساڵی 2007 به پێناسه‌ی (كێڵگه‌ی ئێستا ) له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دا له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراقدا ده‌گونجێت و پێچه‌وانه‌یان نییه”.
لەکۆتاییدا هاتووە، “به‌پێی مادده‌ی 92/2 له ده‌ستووری عێراق پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای ئیتیحادی ، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رنه‌چووه ، بۆیه له عێراقدا دادگایه‌كی ئیتیحادی كه به پێی ده‌ستوور دامه‌زرابێت بوونی نییه ، ئه‌و دادگایه كه بڕیاری 15 ی شوباتی 2022 ی به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره 22 ی ساڵی 2007 ده‌ركردووه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری نییه ، بۆیه یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌ركار ده‌مێنێته‌وه”.