فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێم راگهیاند، دابەشکردنی بەنزین بە نرخی 690 دینار بەسەر هاووڵاتیان بەردەوامە و تا ئێستاش نزیكهی 18 ملیۆن لیتر بهنزین بهو نرخه دابهش كراوه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشكرای كرد، لە دوای رێكکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان بە نرخی 690 دینار دابهشكراوه.
روونیشیكردهوه، لە رێکەوتی 28ی ئابی 2021 تاوەکو 6ی نیسانی 2022 بڕی 117 ملیۆن و 974 هەزار و 529 لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و دوای ئەوەش بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە: