حکومەتی هەرێم: بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گاز نادەستووری و نادادپەروەرانەیە
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • حکومەتی هەرێم: بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گاز نادەستووری و نادادپەروەرانەیە

حکومەتی هەرێم: بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گاز نادەستووری و نادادپەروەرانەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
حکومەتی هەرێم: بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گاز نادەستووری و نادادپەروەرانەیە
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە “بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، نادەستووری و نادادپەروەرانەیە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23-02-2022 ، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران کورتەیەکی دەربارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا، کە لە هەموو دیدارەکاندا، هەڵوێستی هەرێممان دەربارەی هەموو بابەتە پەیوەندیدارەکان روونکردەوە و جەختمان لەوە کردەوە، کە هەرێم فاکتەرێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا.

لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی دەربارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە رۆژی 2022/2/15 کرد، تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێم. دوای گفتوگۆی چڕ و هەمەلایەنەی بڕیارەکە، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێم بە نادەستووری و نادادپەروەرانە دانا و جەختی لەوەکردەوە کە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن و داکۆکیکردن لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی ھەروەک لە دەستووری عێراق جێگیرکراون، کە زۆرینەی خەڵکی عێراق لە ساڵی 2005 دەنگیان بەو دەستوورەدا. لە هەمانکاتدا، حکومەتی هەرێم هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە.

لە دوا بڕگەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی وەزیران، رەشنووسی رۆژمێری کشتوکاڵی لە هەرێم پەسەندکرد، کە لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خرایەڕوو.