حکومەتی هەرێم ئاماری کەرتی گەشتیاری بۆ ساڵی رابردوو ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • حکومەتی هەرێم ئاماری کەرتی گەشتیاری بۆ ساڵی رابردوو ئاشکرا دەکات

حکومەتی هەرێم ئاماری کەرتی گەشتیاری بۆ ساڵی رابردوو ئاشکرا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
حکومەتی هەرێم ئاماری کەرتی گەشتیاری بۆ ساڵی رابردوو ئاشکرا دەکات
0

لایک

دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، بوژانەوە و پێشخستنی كەرتی گەشتیاریی، یەكێكە لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، ساڵ بەساڵیش بەپێی دەرخستەی داتاكان لەبارەی بەرە و پێشچوون و رێژەی شوێنە گەشتیارییەكان و رێژەی گەشتیاران بۆ هەرێم، ئەو گەشە گەشتیارییە دەبینرێت.

ئەوەش هاتووە، بۆ ساڵی 2022 كە تیایدا 6 ملیۆن و 168 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم كردووە، بەراورد بە ساڵی 2021 كە 4 ملیۆن و 189 هەزار و 569 گەشتیار هەبووە، دەردەكەوێت بە تێكڕایی ملیۆنێک و 978 هەزار و 431 گەشتیار زیاتر لە ساڵی پێشتر سەردانی هەرێمیان كردووە.

ئاماری گەشتیاران بۆ ساڵی 2022 كە لەلایەن پارێزگاكانەوە ئاماژەی بۆ كراوە، بەمشێوەیە بووە:

پارێزگای هەولێر، 2 ملیۆن و 752 هەزار گەشتیار.

پارێزگای سلێمانی، 2 ملیۆن و 545 هەزار و 156 گەشتیار.

پارێزگای دهۆک، 2 ملیۆن و 340 هەزار گەشتیار.

ئەمە لە كاتێكدایە، بۆ ساڵی 2021 بەم شێوەیەی لای خوارەوە بووە:

هەولێر، 2 ملیۆن و 51 هەزار و 550 گەشتیار.

سلێمانی، ملیۆنێک ز 501 هەزار و 881 گەشتیار.

دهۆك 613 هەزار و 978 گەشتیار.

گەرمیان، 22 هەزار و 160 گەشتیار.