حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی کارەبا لە دوکان جێبەجێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی کارەبا لە دوکان جێبەجێ دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی کارەبا لە دوکان جێبەجێ دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی کارەبا لە دوکان جێبەجێ دەکات
0

لایک

لەچوارچێوەی پرۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی كارەبا، بە بڕی زیاتر (107) ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی كارەبا لەقەزای دوكان جێبەجێ دەكرێت.

پرۆژەكە بریتییە لە (چاكسازی هێڵی كارەبای پەستان بەرز بەدرێژی 3 كم بۆ فیدەری (2)ی گەشتیاری لەسەر شاخی قەرەسەرد/ وێستگەی گەشتیاری دوكان فیدەری دوو) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان.

كۆی بودجەی پرۆژەكەش بریتییە لە (107.991.000) سەد و حەوت ملیۆن و نۆسەد و نەوەد و یەك هەزار دینار، پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (ئاكار) جێبەجێ دەكرێت، بڕیاریشە لەماوەی (80) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.