حکومەتی مەغریب باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد دەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی مەغریب باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد دەکاتەوە

حکومەتی مەغریب باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد دەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
حکومەتی مەغریب باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد دەکاتەوە
0

لایک

بە ئامادەبوونی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ناسر بوریتە، وەزیری دەرەوەی مەغریب باڵیۆزخانەی مەغریب لە بەغداد کرایەوە.

پێشتر ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، له‌ چوارچێوەی هەوڵ و هەنگاوە دیپلۆماتییەکانی وڵاتەکەی، ناسر بوریتە، وەزیری دەرەوەی مەغریب سەردانی بەغداد دەکات.

ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندبوو، لەمیانی سەردانەکەی بوریتە بۆ عێراق یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات واژۆ دەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ناسر بوریتە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ فوئاد حوسێن کۆبوویەوە.

دوای کۆبوونەوەی نێوان فوئاد حوسێن و ناسر بوریتە، بە ئامادبوونی هەردوو وەزیر، باڵیۆزخانەی مەغریب لە بەغداد کرایەوە.

بڕیارە ناسر بوریتە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد لەگەڵ هەریەک لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە.