باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ک بڕیاری نوێ بۆ چه‌سپاندنی هاوسه‌نگی له بازاڕی دراو ده‌رده‌كرێن و داڕشتنی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023ـش بەمنزیکانە تەواو دەبێت.
عه‌ودای له‌میانی لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2023 ئاماده‌یه، به‌ڵام پرسی ناجێگیری له نرخی دراو بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی”.
وتیشی، “گۆڕانكارییه‌كانی نرخی دراو له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی عێراقیدا ده‌بێت”.
ئەوەشی ئاشکراکرد، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیداری راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی بودجه دابڕێژنه‌وه و ژماره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی نوێی دراو له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ته‌واو بكه‌ن و راشیگەیاند، “دوای ته‌واوبوونی وه‌زاره‌تی دارایی له جێگیركردنی ژماره‌كان به‌گوێره‌ی نرخی نوێ، پڕۆژه‌یاساكه ئاماده ده‌بێت و دوای خستنه‌ڕووی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت”.