ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی عێراق تۆپبارانکردنی ناحیەی سیدەکان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران ئیدانە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “ئیدانەی ئەو هێرشانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سنووری سیدەکان لە پارێزگای هەولێر (ئەربیل) دەکەین، جەختیش لەوە دەکەینەوە کە نابێت خاکی عێراق وەکو هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت”.
ئەوەش هاتووە، “پێویستە پەرە بە گفتوگۆکانمان بدەین لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان بە تایبەت ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، بە مەبەستی پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە”.
شایەنی باسە، بەیانی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی سنووری ناحیەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد.