سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پیرۆزبايی له گه‌لی عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كرد له‌پای تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای به‌تاوان هه‌ژماركردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و رایگه‌یاند، “سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌یان خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران”.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، “پیرۆزبايی خۆم ئاڕاسته‌ی ته‌واوی گه‌لی عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م له‌پای ده‌نگدانیان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه و تێپه‌ڕاندنی به‌كۆی ده‌نگ”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “به ناوی خۆم و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی یاسايی و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ین، له‌پای هه‌وڵ و ماندوبونیان له پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایه”.
حه‌لبووسی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سوپای هه‌ر ئه‌ندامێكیش ده‌كه‌م كه ده‌نگی خۆی به تێپه‌ڕاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌دا”.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نێوێنه‌رانی عێراقدا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و بەئامادەبونی 275 پەرلەمانتار لەکۆبوونەوەیهكدا بە کۆی دەنگ پرۆژه‌یاسای به‌تاوان هه‌ژماركردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پەسەندکرد، بەپێی یاساکەی پەرلەمانیش هەر جۆرە پەیوەندییەکی فەرمی و نافەرمی لەسەر ئاستی تاک و بەکۆمەڵیش لەگەڵ ئیسرائیل لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق، سزاکەی لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی دەبێت.