حكوومه‌تی هه‌رێم تاوەکو ئێستا زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتيیاندا دابەشکردووه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حكوومه‌تی هه‌رێم تاوەکو ئێستا زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتيیاندا دابەشکردووه‌

حكوومه‌تی هه‌رێم تاوەکو ئێستا زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتيیاندا دابەشکردووه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
حكوومه‌تی هه‌رێم تاوەکو ئێستا زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتيیاندا دابەشکردووه‌
0

لایک

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا کردووە و تاوەکو ئێستاش زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نەوتی سپیان بەسەردا دابەشکراوە.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بڕی28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر بەنزینی دابینکردووە و لەو بڕەش 21 ملییۆن و 351 هەزار و 600 لیتری بەسەر 106 هەزار و 758 خێزاندا دابەش کردووە.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لە پارێزگای هەولێر بڕی 8 ملیۆن و 492 هەزار و640 لیتر نەوتی سپی دابینکراوە و لەو بڕەش 8 ملیۆن و 481 هەزار لیتری بەسەر 37 هەزار و 405 خێزان دا دابەشکراوە.

راشگه‌یاندراوه‌، لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش بڕی 9 ملیۆن و 159 هەزار لیتر دابین کراوە و تاوەکو ئێستاش بڕی 5 ملیۆن و 149 هەزار لیتر بەسەر 5 هەزار و 745 خێزاندا دابەشکراوە.

له‌كۆتاییدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە پارێزگای دهۆکیش بڕی 10 ملیۆن و 917 هەزار و 603 لیتر دابین کراوە و لەو بڕەش 8 ملیۆن و 721 هەزار و 600 لیتری بەسەر 43 هەزار و 608 خێزان دا دابەش کراوە.