حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ خه‌رج ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ خه‌رج ده‌كات

حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ خه‌رج ده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ خه‌رج ده‌كات
0

لایک

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگه‌یاند، بڕی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ خه‌رج دەکرێت.

ئومێد سەباح، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە.

لە نووسراوەکەدا راگەیەندراوە، “ئاماژە بە نووسراوەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 8453 لە 6/9/2021 و ژمارە 11609 لە 11/11/2021، رەزامەندی سەرۆکوەزیران وەرگیرا بۆ تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 70.45.000 (حه‌فتا ملیۆن و 45 هه‌زار دۆلار)، بەشێوەی نەختینە و بەقۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی باری دارایی حکومەت بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ”.

ئومێد سەباح، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، وەک قۆناغی یەکەم، بەگوێرەی دەرخستەی هاوپێچ و رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (ژمارە 2ی ساڵی 2016)ی وەزارەتی پلاندانان، پارەی پرۆژەکە خەرجدەکرێت.