به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه واژووی د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كراوه، بڕیاری گه‌یاندنی هه‌رچی زوو خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كی 8ی حه‌سارۆكی شاری هه‌ولێر ده‌ركرا.
له نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئاماژه به‌وه دراوه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی هه‌ریه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی دیوان و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ پارچه زه‌وییه‌كانی گه‌ڕه‌كی مه‌ریوان (8ی حه‌سارۆك)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی شاروهانیی په‌سه‌ند كردووه.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا فه‌رمان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كراوه، به‌زووترین كات كار بۆ هه‌رچی زوو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ پارچه زه‌وییه‌كانی گه‌ڕه‌كی ناوبراو بكات.