نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێشوازی له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، خێرا ته‌واوكردنی پێكهاته ویزارییهكانی دیكه، هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تین.
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، حكومه‌تی نوێی عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه، پێویستیشه ئه‌و حكومه‌ته به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ عێراقییه‌كان دابینبكات.
یونامی له عێراق داوا له كابینه‌كه‌ی سوودانی ده‌كات، ئابووری بگه‌شێننه‌وه و هانی ژنان و لاوان بدات بۆ به‌شداری زیاتر.
جیا له‌وه‌ش داوای داماڵینی چه‌كیشی له عێراق كردووه، وێڕای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆ گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان و كه‌شوهه‌وا، هه‌روه‌ها داواشیكردووه، ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌هێزتر بكرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.