لە چوارچێوەى رێکەوتنى نێوان هەولێر و بەغداد، وەزارەتی نەوتی عێراق، تا سه‌ری مانگی داهاتوو پشکى هەرێم له نه‌وتی سپی دابینده‌كات كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 257 ملیۆن لیتره.
فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە بەغداد رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ناردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه، له 15ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆتاییدێت.
فارس عیسا گوتی: “لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 20-9-2022 لەگەڵ هەریەک لە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت و حامد یونس زوبەعی، بریکاری وەزارەتەکە کۆبووینەوە تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 257 ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی لە حکومەتی فیدراڵی بکڕێت و بۆ هەر خێزانێکی هەرێمی کوردستان 200 لیتر دابینبکرێت.”
سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە بەغداد روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ساڵی پاریش له‌سه‌ر ناردنی هه‌مان بڕی سووته‌مه‌نی رێككه‌وتن كرابوو، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ته‌نها بڕی 65 ملیۆن لیتری بۆ هه‌رێم نارد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.