جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی به‌نزین كراوه، ده‌رگای به‌نزینخانه‌كان به‌ڕووی هاووڵاتیان بكه‌نه‌وه، بۆیه له‌ئێستادا قه‌یرانی به‌نزین كۆتاییهاتووه.
حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و خاوه‌ن وێستگه‌كان رێككه‌وتوون كه به‌نزینخانه‌كان به‌ڕووی هاووڵاتیاندا بكه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌قه‌یرانی به‌نزین بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێككه‌وتنه‌كه بریتی بوو له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ زیادكردنی پرۆسه‌ی دابینكردنی به‌نزین بۆ وێستگه‌كان به‌ڕێگایه‌كی ئاسان و به‌بێ هیچ كه‌موكوڕییه‌ک، بۆئه‌وه‌ی به‌نزینی ته‌واو بگاته سه‌رجه‌م به‌نزینخانه‌كان و دادپه‌روه‌ریش له‌نێوان به‌نزینخانه حكومی و ئه‌هلیه‌كان هه‌بێت تا له‌ڕێگه‌ی زۆرترین وێستگه‌وه، به‌نزین به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌شبكرێت.
جەختی لەوەکردەوە، له‌ئێستادا قه‌یرانی به‌نزین له‌هیچ كام له پارێزگاكانی به‌غداد و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق نه‌ماوه و قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بووه.
شایەنی باسە، ماوه‌ی دوو رۆژه قه‌یرانی كه‌می به‌نزین له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق دروستبووه و هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی به‌شه به‌نزین، بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر زیاتر له‌سه‌ره‌ی به‌نزینخانه‌كان ده‌وه‌ستن.