بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەجەف حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون و زیادبوونی رێژەی تووشبووانی بەهەمان نەخۆشی راگەیاند.
جەبار ئەلیاسری، بەڕێوەبەری تەندروستی نەجەف لەو بارەیەوە رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی تۆماركراوە، هەروەها حاڵەتێكی مردنیش تۆمار كراوە كە هاووڵاتییەكە پیشەی قەسابە.
تا ئێستا هیچ ڤاكسینێک بۆ ئەم نەخۆشییە لە مرۆڤ و ئاژەڵدا بەرهەم نەهاتووە و نیشانە سەرەكییەكانی بریتین لە تا و ئازاری ماسولكەكان و ئازاری سک، بەڵام كاتێک گەشە دەكات دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لە چاو و گوێ و لووت و دەبێتە هۆی شكستهێنان لەناو ئەندامەكانی جەستە، كە دەبێتە هۆی مردن، ئەگەر نیشانەكانی خراپتر ببن.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
4
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە