حاجیانی ماڵی خوا سێیەمین ئەرکی رەجمکردن لە مینا بەجێدەگەیەنن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حاجیانی ماڵی خوا سێیەمین ئەرکی رەجمکردن لە مینا بەجێدەگەیەنن

حاجیانی ماڵی خوا سێیەمین ئەرکی رەجمکردن لە مینا بەجێدەگەیەنن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
حاجیانی ماڵی خوا سێیەمین ئەرکی رەجمکردن لە مینا بەجێدەگەیەنن
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 7ـی 2022، لە سێیەمین رۆژی جەژنی قوربانی پیۆز، حاجییانی ماڵی خوا لە سعودیە ئەرکی سێیەمین رەجمکردن کە بە جەمرەی سوغرا ناسراوە، بەجێدەگەیەنن و دوای ئەو ئەرە دەگەرێنەوە مەککە و تەوافی ماڵئاوایی ئەنجام دەدەن.

دوا بە دوی تەوافی ماڵئاوایی، پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی ماڵی خوا بۆ وڵاتان دەستێدەکاتەوە. بەپێی ئامارەکانی سعودیە، ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەشدارییان لە حەجی ئەمساڵدا کردووە و زیاتر لە 850 کەس خەڵکی وڵاتانی دیکە بوونە.

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا دوو هەزار و 120 حاجی بەشدارییان لە پرۆسەکە کردووە. چاوەڕێ دەکرێت لە 14ـی ئەم مانگەوە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییان دەستپێبکات.